زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان  و سەرۆكی فراكسیۆنەكان، باسیان لە 3 پرس كرد، ئەوانیش نوسینەوەی دەستوور و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان و یاسای كۆمسیۆن، وتیشی، هەرێمی كوردستان لە بۆشایی یاساییدایە و پێویستی بە دەستوورە، بەڵام دەستوورێكی نیشتمانی بۆ هەموو هاوڵاتیان، راشیگەیاند، پێویستە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی خۆیدا بكرێت و 15 رۆژیش مۆڵەتیان بە لایەنە سیاسیەكان داوا، دواتر هەڵوێستەكانیان لە پەرلەمانی كاری لەسەر دەكرێت.