دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە و ئاماژەیان بۆ ئەوەكردووە، دوای 21 ڕۆژ لە بایكۆت و خۆپیشاندان نەگەیشتوون بە ئامانج و مافە ڕەواكانیان كە بریتییە لە دامەزراندنیان بەشێوەی هەمیشەیی. راشیانگەیاند، بڕیاری وەزارەتی دارایی و پەروەردە و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و لیژنەی پەروەردە كە بریتییە لە دیاركردنی بڕێك پارە بۆ وانەبێژان  بە زۆرینەی دەنگ سەپێنراوە بەسەر مامۆستایانی وانەبێژ و بڕیارەكە تەواو پێچەوانەی خواست و داواكارییەكانی مامۆستایانی وانەبێژە. جەختیشیان كردەوە، پێویستە حكومەتی مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێنێت و بەزووترین كات شایستەی مانگەكانی 4 و 5 و 6ی ساڵی ڕابردوو خەرج بكرێن. هەروەها ساڵانی وانەبێژی بە خزمەت هەژمار بكرێت بۆ مامۆستایانی وانەبێژ.بەپێچەوانەی ئەو داوایانە بڕیاری بایكۆت و خۆپیشاندانەكانی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەر كات و ساتێكدا كراوە دەبێت.