خوێندکارانی دەرەوەی وڵات لە ھەولێر گردبوونەوە
کوردسات نیوز
٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٧١٦
نوێنەری خوێندکارانی دەرەوەی وڵات لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، چەند پێشنیازێک لە بارەی خوێندکارانی دەرەوەی وڵات بۆ وەزیری باڵا بەرزکراوەتەوە کە دادپەروەری تێدا نییە و جیاکاری لە نێوان خوێندکاران دروست دەکات. داواشیکرد وەزیر ئیمزای نەکات تا بڕگەی ١ و ٣ی پێشنیازەکان لادەبرێت.