سبەینێ لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان باران دەبارێت
کوردسات نیوز
٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٢٬٢٨١
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، سبەینێ لە سەرجەم ناوچەکانی ھەرێم ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکانیش لە بەرەبەیانیدا تاوە باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت و ھەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت. ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و شارەزایانی کەشوھەوا پێیان وایە بارانبارینی ئەم دوو رۆژە ئەو مەترسیانەی رەواندەوە کە گومان دەکرا ئەمساڵ وەک ساڵی رابردوو وشکەساڵی بێت.