کێشەی دەروازەی پەروێزخان چارەسەرکرا و شۆفێران دەتوانن تەڕە بار ھاوردە بکەن
کوردسات نیوز
٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
١٬٧٠٤
ماوەی چەند ڕۆژێکە ژمارەیەک لە شۆفێرانی دەروازەی نیودەوڵەتی پەروێزخان بەھۆی ھەبوونی دەروازە لاوەکییەکان لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق و وەرگرتنی رسوماتی کەمتر لەسەر بارەکان مانیانگرتووە، وەزارەتی دارایی و ئابوریی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە ئەمڕۆ بە ھەماھەنگی وەزیرانی دارایی و کشتوکاڵ ئەو کێشەی کە پەیوەستە بە کەمکردنەوەی رسومات چارەسەر کرا و شۆفێران دەتوانن لە سبەینێوە تەڕە بار لە دەروازەکەوە ھاوردە بکەن.