ھاتووچۆی ھەولێر :بەشێک لە رێگەی سەرەکی ھەولێر- شەقڵاوە داڕماوە
٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٩٠٩
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێریش لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی بارانبارینی بەخوڕی ئەمڕۆ و دروستبونی لافاو، بەشێک لەڕێگای سەرەکی ھەولێر- شەقڵاوە لە پشت کوڕێ لە بەرامبەری شێرەسوار داڕماوەو مەترسی دروستکردوە، بۆیە تیمەکانی ھاتووچۆ ئێستا لەو شوێنەن وەخەریکی دروستکردنی ڕێڕەوێکی سەلامەتن بۆ ئوتومبێلەکان ،بەدرێژایی ئەو شوێنەی داڕوخاوە فسفۆر ڕێژ دەکەن ، بۆیە داوا لە شۆفێران دەکەن، لەڕێڕەوی فسفۆرەکان دەرنەچن و لەشۆلدەرەکەی لای ڕاستی ڕێگەکە نزیک نەبنەوە ، چونکە ئەگەری داڕوخانی زیاتر ھەیە.