وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند بڕیارێکی بۆ دەرچوانی کۆنمرەی بەرز دەرکرد
کوردسات نیوز
٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
١٬٣٧٩
ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەسەرپەرشتی دکتۆر ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرچووە کۆنمرە بەرزەکان کۆبوەوە و بڕیاریدا بە زیادکردنی ژمارەیەک کورسی لە کۆلێژەکانی پزیشکی گشتیی لە زانکۆی سلێمانی و سەڵاحەدین و کۆیە و ئەو خوێندکارانەشی نمرەکانیان ٩٩ لە کۆلێژەکانی پزیشکی گشتیی خۆڕایی وەردەگیرێن.