ناڕەزایی دەرچووانی ١٢ی ئامادەیی دژی زانکۆلایەن بەردەوامە
کوردسات نیوز
٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٥٠١
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلایەن لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ژمارەیەکی زۆری دەرچوو ناویان لە ھیچ زانکۆ و پەیمانگایەک نەھاتووەتەوە و ژمارەیەکی زۆریش ناویان لەو کۆلیژانە نەگەڕاوەتەوە کە دڵخوازیانە.
ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیران بۆ بڕیاردان لەسەر کێشەی دەرچووان کۆدەبێتەوە.