نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ سەبارەت بە بڕیارەکانی وەزارەتی دارایی کۆدەبنەوە
کوردسات نیوز
٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
١٬١٧٣
وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێمی کوردستان، چەند بڕیارێکی سەبارەت بە ماف و شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەرکرد، بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ کە تایبەتە بە دیاریکردنی کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەپێی گوند و قەزا و ناحیە و سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و لەبەرچاوگرتنی بڕوانامە.
ئەمڕۆش نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە ھەرێم کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر ئەوەبدەن بایکۆت بشکێنن و بگەڕێنەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن، یاخود لە بایکۆت بەردەوامبن تا بڕیار لەسەر دامەزراندنیان دەدرێت.