ژمارەیەک پەرلەمانتار پێشنیازە بڕیارێکیان پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرمانی کوردستان کردووە و داوا دەکەن حکومەت پابەند بکرێت بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەران، لە پێشنیازەکەدا ھاتووە، پێویستە ھەموو داھاتە نەوتی ‌و نانەوتییەکان کۆبکرێنەوە ‌و بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێنرێنەوە، داواش دەکەن پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران ‌و خەرجکردنی ھەموو شایستە داراییەکانیان بە پێی یاسا بەرکارەکان دەستپێبکاتەوە.
ئەو ژمارە پرلەمانتارە داواش دەکەن، پێداچونەوە بکرێت بە چاککردنی کەمترین مووچەی خانەنشینی و جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی.
جەختیش دەکەنەوە، بەباشتربوونی رەوشی دارایی زەمینەیەکی گونجاو بۆ دەرکردنی بڕیارەکە و پابەندکردنی حکومەت بە ئەرکە داراییەکانی ھاتۆتە ئاراوە.