بافڵ تاڵەبانی: گۆڕانکارییەکانی ناو یەکێتی لەپێناو پاراستنی خەباتی تێکۆشەران بووە
کوردسات نیوز
٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١
٦٤٥
وەستا فارووق، سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینە دانەبڕاوەکانی یەکێتی باسی لە کار و ئەرکەکانیان کرد و لەچەند داواکارییەکدا ژیان و گوزەرانی پشمەرگەی دێرینەکانی خستەڕوو و داوایکرد، ھاوسەرۆک پشتیوان بێت لەجێبەجێکردنی خواستەکانیان.
لەبەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، پێشمەرگە سەرمایەیەکی گرنگی میللەتەکەیانن و قوربانیدان و گیانفیداییان جێگای رێزوپێزانینی بەردەوامیانە و سیمبولی تێکۆشان و خۆڕاگرین، حەقی ئەوەیان بەسەریانەوە ھەیە کە خزمەتیان بکەن و وەفاداربین بەرامبەریان.
بافڵ تاڵەبانی پەیوەست بەگۆڕانکارییەکانی ناو یەکێتی و چاکسازی لەچەند دامەزراوەیەک ئاماژەی بەوەکرد، یەکێتی بەرپرسیارە بەرامبەر خوێنی شەھیدان و قوربانیدانی خەڵکە خۆشەویستەکەیان. ئەم ھەنگاوانەش لەپێناو پاراستنی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەران بووە و نەھێڵن یەکێتی لەوە زیاتر بەلاڕێداببرێت و بکرێتە قوربانیی مەرامی شەخسی. دڵنیاشیکردنەوە کە ھەمووان پێکەوە یەکێتی ناو یەکێتی دەپارێزن و درێژەپێدەری سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەبن.