"د.ئاسۆ حەوێزی"وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم رەزامەندی دەربڕی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی ٥٠٠ کارمەندی تەندروستی کە لە بواری چارەسەری کۆڕۆنا کاردەکەن لەھەموو سەنتەرەکانی چارەسەری کۆڕۆنا لە گشت شارو شارۆچکە و دەڤەرەکانی ھەرێمی کوردستان.
ئەوەش لە کاتێکدایە بەھۆی ئەوەی ماوەی چەند ساڵێکە دامەزراندن لە ھەرێمی کوردستان راگیراوە، لە زۆربەی فەرمانگە و دامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێم کارمەندی گرێبەست کارەکان رادەپەڕێنێت، وەزارەتی تەندروستیش بۆ راپەڕاندنی کارەکان و بە ھاناوەچوونی ھاووڵاتیان گرێبەستی لەگەڵ بەشێکی زۆری کارمەندانی تەندروستی ئەنجامداوە، لە ئێستاشدا حکومەتی ھەرێم رەزامەندی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکان دەربڕیوە.