لەکۆبونەوەکەدا خالید شوانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و سەرپەرشتیاری بازنەی دووی ھەڵبژاردنەکان کارنامەی ھاوپەیمانی کوردستانی رونکردەوە و ھانی کەسایەتی و تیمەکانی ھاندان لەسنوری کۆمیتەی ٧ی شەھیدانی کەرکوک دا چالاکانە کار بکەن و بچنە ناو جەماوەر و ھەڵمەتی گەڕانی ماڵ بەماڵ لەسنورەکە ئەنجام بدەن لەپێناو سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی لەکەرکوک.
وتیشی، باسی لە ھەستیاری ھەڵبژاردنی پێشوەخت لەعیراق کرد و تایبەتمەندی ھەڵبژاردنەکەشی بۆ ناوچە جێناکۆکەکان دوپاتکردەوە و داوایکرد خەڵکی کەرکوک ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی لەکەرکوک سەربخەن.
سەرۆکی تیمەکانی ھاندانی ھاوڵاتیانیش جەختیان کردەوە پاڵپشت بەرێبازی سەرۆک مام جەلال ھەموو توانای خۆیان دەخەنەکار بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی لەپارێزگای کەرکوک. راشیانگەیاند سەرباری کەمی خزمەتگوزاری، پێویستە دەنگدەرانی کەرکوک بۆ پاراستنی ناسنامەی کەرکوک بەشداری ھەڵبژاردن بکەن و دەنگ بە ھاوپەیمانی کوردستان بدەن.