سەدر لە تویتێکدا ھۆکاری پاشگەزبونەوەی لە بڕیاری بەشداری نەکردن لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رونکردەوە و رایگەیاند، بەشداری نەکردنیان لە ھەڵبژاردن وەک بەکارھێنانی فیشەکێک دەبێت دژ بە چاکسازی، بۆیە بڕیاریانداوە لە رێی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەوە بەشدار بن لە پەرلەمان و حکومەتی داھاتوودا،  لە پێشینەی کارەکانیشیان لە حکومەتدا چاکسازی دەبێت و لە پەرلەمانیش روبەروی گەندەڵی و گەندەڵکاران دەبنەوە.


دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا موقتەدا سەدر بەشداری نەکردنی رەوتی سەدری لە ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، کۆتاییەکانی مانگی ئاب پاشگەزبۆوە و بڕیاریدا بە بەشداریکردنی رەوتەکەی لەھەڵبژارندا .