حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی حزبەکەیان بەناوی مووسا بابا خانی دوای دوو رۆژ لە رفاندنی ئەمڕۆ تەرمەکەی لە ژوورێکی ھۆتێل  گوڵی سلێمانی لە شاری ھەولێر دۆزراوەتەوە کە شوێنەواری ئەشکەنجەدانی پێوە دیاربووە.


ھاوکات بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە رووداوێکی کوشتن لەلایەن ھۆتێل گوڵی سلێمانی، تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکەو دەرکەوتووە  ئەو کەسەی کوژراوە ھاوڵاتیەکی کوردی خۆرھەڵات بەناوی مووسا باباخانی، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە و دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوە ئەنجامەکەی رادەگەیەنن.