وەزارەتی کارەبا دواین مۆڵەت دەدات بەو شوێنانەی بە سەرپێچی کارەبایان ڕاکێشاوە
کوردسات نیوز
٦ی ئابی ٢٠٢١
١٬٠٩٠
وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو شوێنانەی بە سەرپێچی کارەبایان ڕاکێشاوە و پێوەری پێشووی کارەبایان نییە و بە ڕەسمی نەبوونەتە ھاوبەشی کارەبا، بەڵام پێوەری زیرەکی کارەبایان بۆ بەستراوە، تا ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە مۆڵەتیان ھەیە سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن، بە پێچەوانەوە لە ڕێگەی سیستمی پێوەری زیرەکەوە کارەباکەیان دەبڕدرێت.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی کارەبا، لە ساڵی ٢٠١٧ەوە تا ئێستا ٢٠٠ ھەزار ھاوبەشی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان زیادیکردووە و گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار ھاوبەشی کارەبا.