فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای کوڕەژار لە شیلادزێ بۆردومان دەکەن
کوردسات نیوز
٥ی ئابی ٢٠٢١
٩٠٩
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکان چیای کوڕەژریان بۆردومانکرد، کە دوو کیلۆمەتر لە سەنتەری ناحیەی شیلادزێ دوورە.
وتیشی، فڕۆکە جەنگییەکان بەبەردەوامی بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.
دوێنێش بەمەبەستی ئارامی لە ناوچەکە، بەتایبەت ئەو گوندانەی رۆژانە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆردومان دەکرێت، ھێزێکی پاسەوانی سنوری عێراق خالێکی سەربازییان لە نێوان گوندەکانی"ھرور و چەولک و کێستە" لە سنوری ناحیەی کانی ماسێ دانا، دواتریش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی سنوری بەرواری باڵایان بۆردومان کرد.