بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
٥ی ئابی ٢٠٢١
٥٬٥٠٨
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دەزگاکەیان ھێزی بەرجەستەکردنی سەروەریی یاسا و راپێچکردنی تاوانبارانە بۆ بەردەم یاسا، لە ھەر شوێنێک تاوانباران خۆیان حەشار بدەن و بیانەوێت لە لێپرسینەوە و سزادان ھەڵبێن، راپێچی بەردەم یاسایان دەکەن.
راشیگەیاندوە، دژە تیرۆر خۆی بە دوور گرتووە لە ململانێ سیاسییەکان، بەڵام ھەندێک کەس و تاقم بۆ مەرامی سیاسی، ناو و لۆگۆی دژە تیرۆر بەکار دەھێنن، رێگە بە چەواشەکاریی لەوجۆرە نادەن، لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و ھەر کەس و تاقمێک تێوەگلابن، رووبەڕوی یاسایان دەکەنەوە.