بە ھەوڵی قوباد تاڵەبانی گرفتی نەبوونی ئاوی خواردنەوە لە شارباژێر چارەسەر کرا
٤ی ئابی ٢٠٢١
٢٬٠٤٨
بە پێی ڕاگەیەنراوێکی قائیمقامیەتی قەزای شارباژێر، دوای ئەوەی ناوەندی قەزای شارباژێر و گوندەکانی دەوروبەری تووشی گرفتی نەبوونی ئاوی خواردنەوە بوون، بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و لەسەر بودجەی تایبەتی خۆی کێشەکە چارەسەر کرا.
دوای بڕیارەکەش چەند ڕۆژێکە لە ڕێگەی تانکەرەوە ئاو دەکرێتە خەزانی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی ناوەندی قەزای شارباژێر و دابەش دەکرێت بەسەر گەڕەکەکانی سەنتەری قەزای چوارتا و چەند گوندێکیش بە ھەمان شێوە بە تانکەر ئاویان پێ دەگات.