بەشیر حەداد: ڕێگریکردن لە ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی ھەرێم بۆ جوڵاندنی سۆزی شەقامە
کوردسات نیوز
٤ی ئابی ٢٠٢١
١٬٩٣٣
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراقیش دەڵێت، "ئەو ھەوڵە بۆ جوڵاندنی سۆزی شەقامە "بەشیر حەداد" جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ھەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی ئیمزا لەناو پەرلەمانی عیراق بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان تا جێبەجێکردنی یاسای گشتی بودجەی عیراق لەلایەن پەرلەمانتارانەوە بۆ جوڵندنی سۆزی شەقامە.
باسی لەوەشکرد، بڕیاری ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە دراوە و پێویستە حکومەت پابەندبێت پێوەی.