ھاووڵاتیان بە بێ پڕکردنەوەی فۆرم نابێت سەردانی ناوەندەکانی پێدانی ڤاکسین بکەن
٢٩ی تەمووزی ٢٠٢١
٤٤٥
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ڕایگەیاند، لە ئێستادا خواست لەسەر وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە زیادبووندایە، بەڵام بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا پێویستە ھاووڵاتیان ناوی خۆیان لە سیستەمی ئەلیکترۆنی لە سایتی وەزارەتی تەندروستی تۆمار بکەن.
جەخت لەوەشدەکاتەوە، بە بێ تۆمارکردنی زانیاری پێشوەختە و بە بێ گەڕانەوەی نامەی ڕۆژ و بەروار و شوێنی وەرگرتنی ڤاکسین، ھاووڵاتیان سەردانی ناوەندەکانی ڤاکسین نەکەن تا ئەو کاتەی لە ڕێگەی ژمارەی مۆبایلەکانیان نامەیان بۆ دێت و ئاگادار دەکرێنەوە.