فڕۆکەکانی تورکیا ١٠ ناوچەیان لە بناری قەندیل بۆردومانکرد
کوردسات نیوز
٢٩ی تەمووزی ٢٠٢١
٦٧٣
وتیشی، یەکەمجارە تورکیا بەوشێوە فراوانە بۆردومانی ناوچەکە بکات، کە چەند فڕۆکەیەکی جەنگیش لە بۆردومانەکەدا بەشداربوون و تائێستا زیانەکان نەزانراوە و لەگەڵ بۆردومانەکاندا چەند جارێکی فڕۆکەکانی تورکیا بەنزمی بە ئاسمانی قەزاکانی رانیە و پشدەردا سوڕاونەتەوە.
لەبارەی بۆردومانەکانەوە شارەوانی بناری قەندیل رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زیاتر لە ١٠ ناوچەیان لە سەرانسەری بناری قەندیل بۆردمانکردوە و لە چەند ناوچەیەکیش ئاگر کەوتۆتەوە و روبەرێکی فراوانی پوشوپاوان و دارستان سوتاون.