قوباد تاڵەبانی بۆ سەرۆکی نوێی لیستی ھاوپەیمانیی کوردستان دیاریکرا
کوردسات نیوز
٢٩ی تەمووزی ٢٠٢١
٣٬١٢٨
یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی و عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی گۆڕان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە و چەند پرسێکی پەیوەست بە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەماھەنگی ھەردوو لایەنیان بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن و سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکە بڕیاردرا بە دەستنیشانکردنی قوباد تاڵەبانی وەک سەرۆکی نوێی لیستی ھاوپەیمانیی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کە بڕیارە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەرێوەبچێت.