رزگار عەلی: یەکێتی کار بۆ سەرخستنی ھەڵبژاردن لەکەرکوک و سەڵاحەددین دەکات
کوردسات نیوز
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢١
١٬٢٤٧
لەوکۆبونەوەیەدا کەپێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەکەرکوک بەڕێوەچوو و ژمارەیەک لەئەندامانی سەرکردایەتی ئامادەیبوون ڕزگار عەلی ڕایگەیاند یەکێتی ئامادەکاری تەواوی خۆی دەکات بۆ سەرخستنی ھەڵبژاردنەکە و ھەوڵدان بۆ سەرخستنی بەرنامەی کاری لیستی ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیداکانی لیستەکە لەھەردوو پارێزگای کەرکوک و سەڵاحەددین.
رزگار عەلی کارنامەی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی بۆ سەرۆک و ئەندامانی بازنەی یەکی پارێزگای کەرکوک ڕونکردەوە.ھانی تیمی یەکێتی لەمیحوەری ئیمام قاسم ی بازنەی یەک لەپارێزگای کەرکوکدا کەبەباشی بچنە ناو جەماوەرەوە و گرنگی ھەڵبژاردنەکە بۆ جەماوەری کەرکوک بەھەموو چین و توێژەکانیەوە ڕوون بکەنەوە.
ڕزگار عەلی گرنگی و بایەخی ئەو ھەڵبژاردنەشی بۆ ئێستا و ئایندەی ناوچە جێناکۆکەکان ڕونکردەوە.
ڕزگار عەلی باسی لەوەشکرد کەیاسای ئەو ھەڵبژاردنە بەراورد بەیاساکانی پێشوو وردەکاری زیاتری دەوێت.
ڕزگار عەلی دوپاتیکردەوە وەکو ی.ن.ک ھەموو ئامادەکارییەکی ھونەری و لۆجستی دەکەین بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق لەکەرکوک بەوپەڕی سەرکەوتویی بەڕێوەبچێت و لەسایەیدا دەنگ و پێگەی کەرکوکیەکان لەکورد و پێکھاتە ڕەسەنەکانی تر پارێزراوبێت.
دواتر بیروڕا لەگەڵ بەشداربوانی کۆبونەوەکە ئاڵوگۆڕ کرا تاوەکو پرۆسەی ھەڵبژاردنەکە لەسنوری
بازنەی یەکی پارێزگای کەرکوک بەسەرکەوتویی بەڕێوەبچێت.