قوباد تاڵەبانی: کاک ئازاد یارمەتیدەرێکی باشی خوێندکاری کورد بوو لە ھێزی ئاسمانی عێراق
کوردسات نیوز
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢١
١٬١٩٢
دەقی پەیامەکە...
خانەوادە و کەسوکاری کۆچکردوو کاک ئازاد ئیبراھیم شاڵی
زۆر دڵگران بووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی لیوای فڕۆکەوان، فەرماندە ئازاد ئیبراھیم شاڵی. کاک ئازاد خزمەتێکی زۆری ھێزی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە و بەوپەڕی دڵسۆزی و خەمخۆرییەوە ھەوڵی دەدا پسپۆڕی و شارەزاییەکەی خۆی لە بواری سەربازییەوە بخاتە خزمەت ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و پشتیوان و یارمەتیدەرێکی باشی خوێندکاری کورد بوو لە ھێزی ئاسمانی عێراق.
بەم بۆنە دڵتەزێنەوە لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم، خودای گەورە سەبووری ھەموو لایەک بدات و ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.
إنّا للە وإنّا إلیەِ رَاجعُون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران