تەرمی لیوای فرۆکەوان ئازاد ئیبراھیم شاڵی بە خاکسپێردرا
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢١
١٬٣٦٩
شەوی ڕابردوو لیوای فڕۆکەوان ئازاد شاڵی کۆچی دوایی کرد و ئەمڕۆش لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا تەرمەکەی لە گۆڕەستانی بەکرەجۆ بەخاکسپێدرا.
لە ڕێورەسمەکەدا تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفا و خۆشەویستی لەسەر گۆڕەکەی دانراو. مستەفا چاورەش لێپرسراوی ھێزەکانی ٧٠ ڕایگەیاند، کە لیوا ئازاد ئیبراھیم شاڵی فەرماندەیەکی بە توانا بوو چەندین ساڵ خزمەتی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و خوێندکارانی کوردی کردووە لە ھێزی ئاسمانی عێراق.