زانكۆی هەڵەبجە لە ڕیزبەندی زانكۆكانی عێراقدا ١٤ پلە هاتووەتە پێشەوە
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢١
٤٨٩
ھەروەھا لەسەر ئاستی جیھان مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ زانکۆی ھەڵەبجە لە ڕیزبەندی ٢٢ ھەزار و ٦٤٢ دا بووە، بەڵام لە مانگی حوزەیراندا زانکۆکە لەو ڕیزبەندیەدا زۆر ھاتووەتە پێشەوە و لە ڕیزبەندی ١٥ ھەزار و ٦٨٢دا بووە، ئەمەش یەکێکە لەو کۆمەڵە دەستکەوتەی کە لە ماوەی زۆر کەمی دامەزراندنی زانکۆی ھەڵەبجە بەدەستھێنراوە.
ھەر بە پێی ئەو ڕیزبەندیە، لە ڕیزبەندی زانکۆ حکومییەکانی ھەرێم زانکۆی سلێمانی یەکەمی ھەرێمی کوردستان و پێنجەمی عێراقە، لەسەر ئاستی جیھانیش، زانکۆی سلێمانی لە پلەی ٣ ھەزار و ١٣٩ی زانکۆکانی جیھاندایە.