یەکێتی مامۆستایان داوا دەکات بڕیاری کۆتایھێنان بە لێبڕینی مووچە تا سەر بێت
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢١
٤٥٥
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیاری لێبڕینی مووچە بە ڕێژەی ٢١٪ بەھۆی ئەو پاساوانەی لە کاتی خۆیدا حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، کاریگەری زۆر خراپی کردە سەر ژیانی مامۆستایان و فەرمانبەران دواجاریش کۆی کۆمەڵگە.
بڕیارەکەی حکومەتی ھەرێمیش بۆ کۆتایھێنان بە لێبڕینی مووچە بڕیارێکی دروست و گونجاو و شایستە بە پشوو درێژی و خۆڕاگری مامۆستایان و فەرمانبەران بوو، بۆ ئەو مەبەستە بە پێویستی دەزانن ئەو بڕیارە ھەتا سەر بێت و چیتر لێبڕین دووبارە و سێ بارە نەبێتەوە و ھەر سی ڕۆژ جارێکیش مووچەکان بدرێت.
ھەروەھا یەکێتی مامۆستایان سوپاسی تیمی حکومەتی ھەرێم دەکات لە بەرامبەر سەرکەوتنیان لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی و داواش لە حکومەت ناوەند دەکات پابەندی ڕێککەوتنەکان و یاسای بودجە بێت.