سەبارەت بە کاری قاچاخچێتی لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنورییەکان "عەلی حەمەساڵح" ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ئێستادا رەوشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی باشە و قاچاخچێتی تێدا نەماوە، لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخیش قاچاخچێتی کەمی کردووە.


راشیگەیاند، کاری قاچاخچێتی بەتەواوی رانەگیراوە، بەڵام بە رێژەیەک کەمیکردوە، چەند ھەفتەیەکی تر چاوەڕوان دەبن تا بەتەواوی ئەو کارە لە دەروازەکان کۆنترۆڵ دەکرێت و کۆتایی  پێدەھێنرێت.