دەقی پەیامەکە : 

ھاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز لە تەواوی موسڵمانانی جیھان بەگشتی و کوردستان بە تایبەتی پیرۆز دەکەم، جەژنە پیرۆزەی تایبەتی خۆم ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و تێکۆشەرە دێرینەکانی گەلەکەمان و کەمئەندامانی سەنگەرو زیندانیانی سیاسی دەکەم و ھیواخوازم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلەکەمان.
ھەمیشەو بە درێژایی مێژوو، جەژن و بۆنە ئاینییەکان دەرفەتێکی گرنگ بوونە بۆ لێبووردەیی و برەودان بەگیانی پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن، ئومێد دەکەم جەژنی قوربانی ئەمساڵ کە ھاوکاتە لەگەڵ دۆخێکی تایبەت لەناوچەکە، بیکەینە وێستگەیەکی چارەنووسساز بۆ یەکترقبوڵکردن و کارکردن لەپێناو ئامانجە رەواکانی گەلەکەمان.
دووبارە جەژنی قوربانی پیرۆز لە سەرجەم کوردستانیان پیرۆز دەکەم.