"سامان لەتیف"بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای گەیشتنی تێستی تایبەت بەپشکنین و دیاریکردنی جۆری گۆڕاوی کۆرۆنا، بەپێی ئەو ئامارەی لە ناو تاقیگەی سەنتەری پشکنینی کۆڤید کراوە، چەند حاڵەتێکی جۆری گۆڕاوی کۆرۆنای دەلتا لە سلێمانی تۆمارکراوە.
 وتیشی، تەندروستی سلێمانی لە کۆبونەوەدایە، دوای کۆبونەوەکە دەرئەنجامی کۆرۆنای دەلتا دیاری دەکات.