رونکردنەوە لەبارەی درێژکردنەوەی وادەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەکسی دەدرێت
کوردسات نیوز
١٧ی تەمووزی ٢٠٢١
١٦٬٢١٣
بەپێی بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم یەکی ئاب کۆتا وەدایە بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەکسی، لەوبارەیەوە دیلان رەواندزی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ئێستادا ھیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ درێژکردنەوەی وادەی کۆتایی بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەکسی و دوای جەژنی قوربان ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندن کۆدەبنەوە بڕیاری گونجاو لە بەرژەوەندی خاوەن تەکسییەکان دەدەن.
روونیشیکردەوە، زیاتر لە ٨٢ ھەزار تەکسی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە و تەنھا لە ١٥%ی خاوەن تەکسییەکان لۆگۆ و لەزگەیان لە ئۆتۆمبێلەکانیان داوە.