شەوی ڕابردوو کامێرایەکی تۆمارکردنی سەرپێچی لە سلێمانی شێوێنرا
١٧ی تەمووزی ٢٠٢١
٥١٩
ئەفسەر و کارمەندانی ھاووچۆ دوای چەند سەعاتێک بۆیاخی چاوی کامێراکە و ئینارەکەیان پاککردەوە و ھاوشێوەی ڕۆژانی ئاسایی دەتوانێت سەرپێچی شۆفێران تۆمار بکات.
نەقیب فەرھاد گورون لێپرسراوی ھۆبەی کامێراکانی ھاتوچۆ لە سلێمانی لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئەوەی کراوە کارێکی نایاساییە و لە کاتی ئاشکرابوون ئەنجامدەرانیشیدا ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو کاتەوەی ئەو کامێرایە جێگیر کراوە ھیچ ڕووداوێکی ھاتووچۆ لەو شوێنەدا ڕووی نەداوە.