بە بڕیاری کارگێڕی مەکتەبی سیاسی تێکڕای دەسەڵاتەکان درا بە ھاوسەرۆک بافڵ تاڵەبانی
١٧ی تەمووزی ٢٠٢١
١٦٬٥٦٨
ئاماژە بە خاڵی یەکەمی کۆنووسی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی لە ڕۆژی (١٥/٧/٢٠٢١) دەربارەی کێشەی ھاوسەرۆکان (بافڵ تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی)، کە لەلایەن سەرجەم ھەڤاڵانەوە پەسەند کرا بڕیاردرا ھاوسەرۆک لاھور شێخ جەنگی تێکڕای دەسەڵاتەکانی دەدات بە ھاوسەرۆک بافڵ تاڵەبانی، تا کاتی تەواوبوونی ھەموارکردنەوەی پەیڕەو، بڕیارەکەش لە ڕۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت.