بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژێک پێش جەژنی قوربان کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی ساڵانە لەسەر ھەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت، ئەمەش دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی یەکەم و دووەمی جەژن و دەگاتە بەرزترین پلە.

کەشناسی ڕاشیگەیاندووە، ئێوارەی دووەم ڕۆژی جەژن خێرایی با چالاک دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆلێکی سوک ھەیە، پلەکانی گەرما لە سەنتەری شاری ھەولێر لە نێوان ٤٦ - ٤٨ پلە دەبێت و لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی و دھۆک و ھەڵەبجەش لە نێوان  ٤٤ - ٤٦ پلە دەبێت.

لە شاری کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیانیش پلەکانی گەرما لەنێوان  ٤٧ - ٥١ پلەدا دەبێت.