پوتن: ڤاکسینی کۆرۆنا مەترسییەکانی لە سەر جیھان دوورنەخستووەتەوە
کوردسات نیوز
١٧ی تەمووزی ٢٠٢١
٥٩٩
(ڤلادیمیر پوتن) سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی پەرەپێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا زۆر پێشکەوتووە، بەڵام ھێشتا وەک پێویست نەیتوانیوە جیھان لە مەترسی ڤایرۆسەکە دووربخاتەوە. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تا ئێستا ھەڕەشەکانی ئەو پەتایە جدین و ڕەوشەکەش سەختە.
(ڤلادیمیر پوتن) ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا ھیچ وڵاتێک سەرکەوتنی تەواوەتی بەسەر ڤایرۆسەکە ڕانەگەیاندووە، بە تایبەتی کە شەپۆلێکی تری ڤایرۆسەکە لە جۆری گۆڕاو لە تەشەنەکردندایە، تاکە ڕێگەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە دابەشکردنی ڤاکسینەکەیە بە شێوەیەکی یەکسان بەسەر ھەموو جیھاندا.