وەزیری ئاوەدانکردنەوەی ھەرێم تاوتوێی دیزاینی ھێڵی شەمەندەفەر دەکات
کوردسات نیوز
١٤ی تەمووزی ٢٠٢١
١٬٩٣٠
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە گەیشتووەتە ئەڵمانیا و بە مەبەستی گفتوگۆکردن لە بارەی دیزاینی پڕۆژەی ھێڵی شەمەندەفەر لە ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی کۆدەبێتەوە.
پێشتر وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ڕایگەیاند بوو، بە نیازن کە پڕۆژەی ھێڵی ئاسن بخانە بواری جێبەجێکردنەوە و لەو ڕووەوە ھەنگاوی گرنگیان ناوە.