لەسۆران دووکەس بە دراوی سەختەوە دەستگیرکران
١٤ی تەمووزی ٢٠٢١
١٬٥٦٨
شەماڵ دێوالی بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی سۆران بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، دووکەس بە پارەی سەختەوە دەستگیر کراون و کە دراوی بیست و پێنج ھەزاریان ساختە کردووە و خستویابەتە بازاڕەوە.
لەبارەی دەستگیرکراوەکانیشەوە وتی، سەرەتا توانراوە تۆمەتباری سەرەکی بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت کە بەرەگەز ئێرانیە و لە ماڵەکەیدا دەستگیراوە بەسەر چوارملیۆن و نۆسەدھەزاردیناری ساختە، لە لێکۆڵینەوەکانیشدا دانی نا بەوەی کە کەسێکی تریشی لەگەڵ بوە و توانرا تۆمەتباری دوەمیش دەست گیربکرێت کە ئەویش بە رەگەز ئێرانیە.