فراکسیۆنی یەکێتی پەیامێکی ماتەمینی بۆ کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەکەی زیقار بڵاوکردەوە
١٣ی تەمووزی ٢٠٢١
١٬٦٠٠
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، وێڕای ڕاگەیاندنی ماتەمینی و سەرەخۆشی بۆ خێزان و کەسوکاری قوربانیان و تەواوی خەڵکی زیقار، لە ھەمانکاتدا دووبارەبوونەوەی ئەو ڕووداوە نەخوازراوانە و ئەو کارەساتەی لە نەخۆشخانەی "ئیبن خەتیب" لە بەغداد ڕوویدا، نیشانەی خەمساردی لە کەرتی تەندروستی و خزمەتگوزاری و خراپ بەڕێوەبردنی دامودەزگاکانی دەوڵەت و گەندەڵی، بە شێوەیەکی ئاشکرا ھەیە.
فراکسیۆنی یەکێتی ڕاشیگەیاند، پێویستە حکومەت پێداچوونەوە بە تەواوی سیستمی تەندروستی و خزمەتگوزاری و سەلامەتی ھاوڵاتیاندا بکات و ئەوانەی لە پشتی ئەو ڕووداوە نەخوازراوە بوون لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکات و ڕاپێچی دادگایان بکات.