لە سلێمانی خانەنشینێک لە کاتی وەرگرتنی مووچەدا کۆچی دوایی کرد
کوردسات نیوز
١٣ی تەمووزی ٢٠٢١
١٬٩٣٤
"سامان نادر" بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ھاوڵاتیەک بە ناوی "حسێن محەمەد ئەمین" لە دایکبووی ١٩٤٦ لە کاتی وەرگرتنی مووچەکەی خانەنشینیدا لە بەردەم بانکی تانجەرۆ لە سلێمانی ڕەوشی تەندورستی تێکچووە و کۆچی دوایی کردووە.
ڕوونیشیکردەوە، ھۆکاری مردنی ئەو ھاوڵاتیە نادیارە و لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە و توێکاری بۆ دەکرێت.