بەھۆی بۆردومانی تورکیا دوو ڕۆژە ئاگر لە چیایەکی برادۆست کەوتووەتەوە
کوردسات نیوز
١٣ی تەمووزی ٢٠٢١
١٬٤٠٨
پەیامنێری کوردسات نیوز لە برادۆست ڕایگەیاند، دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی چیای بۆڵێیان کرد و ئاگر لە چیاکە کەوتووتەوە تاوەکو ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە و زیانێکی زۆریشی بە خەڵکی ئەو ناوچەیە گەیاندووە. ھاوکات ترس و دڵەڕاوکێشی بۆ دانیشتوانی دەوروبەی برادۆست دروست بووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو ناوچەیەی لەلایەن فڕۆکە جەنگەیەکانی تورکیاوە بۆردومان کراوە، ساڵانە دانیشتوانەکەی بە مەبەستی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری سودی لێوەردەگرن.