بڕی ٣ ملیار و ٨٥٠ ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی ئاوی دووکانی کۆن - سلێمانی تەرخانکرا
١١ی تەمووزی ٢٠٢١
٤٤١
وەزارەتی شارەوانی روونیکردووەتەوە: "خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە لە چوارچێوەی پلانەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە، بۆ پەرەپێدانی پرۆژەکانی ئاوی خواردنەوە لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان و دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە، ئەمەیش لە کاتێکدایە کە نزیکەی دوو ملیار دیناری دیکە لەسەر داھاتی شارەوانی و فرۆشتنی زەوی بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی شاری ھەولێر خەرج کرا".