قوباد تاڵەبانی نیگەرانی بۆ کۆچی دوایی کوێخا حاجی ئیبراھیم دیلمانی دەردەبڕێت
کوردسات نیوز
١٠ی تەمووزی ٢٠٢١
٢٬١٤٢
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو کوێخا حاجی ئیبراھیم دیلمانی
بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی کوێخا حاجی ئیبراھیم دیلمانی دڵگران و نیگەران بووین. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتانم دەزانم.
کوێخا حاجی ئیبراھیم دیلمانی کەسایەتی شۆڕشگێڕ و ناسراوی ناوچەی باڵەکایەتی و باوکی شەھیدی فەرماندە لیوا سەڵاح دیلمانی بوو، کۆچکردنی جێگای داخێکی گەورەیە.
جێگای کۆچکردوو کوێخا حاجی ئیبراھیم دیلمانی بەھەشتی بەرین بێت، خوای گەورە سەبوری و دڵنەوایی بەخۆتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و ھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران