زیندانیانی سیاسی یەکێتی و گۆڕان پشتیوانی ھاوپەیمانی کوردستان دەکەن
کوردسات نیوز
١٠ی تەمووزی ٢٠٢١
٨٢٨
زیندانیانی سیاسی یەکێتی و گۆڕان بۆ تاوتوێکردنی کێشە و گرفتی زیندانیانی سیاسی کۆبوونەوەو ھەڵوێستی خۆشیان سەبارەت بە پرسی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاندو بەڵێنیاندا کاری جدی بکەن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان، دواتریش سەردانی رێکخەری گشتی بزتنەوەی گۆڕانیان کرد، لەکۆتایشدا تاجە گوڵینەی رێز و وەفایان لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال و نەوشیروان مستەفا دانا.