گەنجێکی ڕۆژئاڤای کوردستان لە ڕووباری گەلی عەلی بەگ خنکا
کوردسات نیوز
٩ی تەمووزی ٢٠٢١
١٬١٧٩
"بەیار محێدین" بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ کە بە مەبەستی گەشتیاری سەردانی گەلی عەلی بەگی کرد بوو لە ئاوی ڕووبارەکەدا خنکا.
ڕوونیشیکردەوە، گەنجەکە دانیشتووی ناحیەی شاوێستەی سنووری ھەولێرە و خەڵکی ڕۆژئاڤای کوردستانە.
بە پێ ئاماری بەرگری شارستانی سۆران، لە ماوەی حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ھەشت کەس لە سنوری قەزای سۆران لە ئاودا خنکاون، ئەوەش بەرزترین ئامارە لە سەر ئاستی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان.