وەزارەتی تەندروستی ھەرێم پێداویستی دەستنیشانکردنی کۆرۆنای دەلتا دابین دەکات
٩ی تەمووزی ٢٠٢١
٨٩٣
ڕاشیگەیاندوە، بۆیەکەمجارە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی کیت و پێداویستی تایبەت بە دەستنیشانکردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنای ناسراو بە (زنجیرەی دەلتا) لە ھەرێمی کوردستان دابینکرا.
وەزیری تەندروستی پێشبینی شەپۆلی سێیەم و ئەگەر و گومانی بڵاوبوونەوەی جۆر و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەکات و نیگەرانیشی دەربڕیوە لەوەی جارێکی دیکە ژمارە و ڕێژەی تووشبووان و نووستن لە نەخۆشخانەکان بەھۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا زیادبووە و دووھێندی ھەفتەکانی پێشووە.