ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پشتیوانی بۆ بەپارێزگای بوونی ھەڵەبجە دەربڕی
کوردسات نیوز
٨ی تەمووزی ٢٠٢١
١٬١٩٥
ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کۆبوونەوەکەیان نائاسایی بووە و پارێزگای ھەڵەبجە شایستەی پشتیوانییە، چونکە خاوەن قوربانییە و پێویستە بودجەی پێویستی بۆ تەرخان بکرێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێـانی داواشی کرد، ھیچ پۆستێکی بە وەکالەت لەو پارێزگایە نەمێنێت.
نیگەرانیشی دەربڕی لە ئامادەنەبوونی پارێزگاری ھەڵەبجە و جێگرەکەی لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا.