وەزیری پەروەردە دواخستنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی رەتدەکاتەوە
کوردسات نیوز
٥ی تەمووزی ٢٠٢١
٢٬٥٤٧
د. ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە ھەرێمی کوردستان لە ٢٥ی تەمموزەوە دەست پێدەکات و ھیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی نییە، ئەو نوسراوەشی لەبارەی دواخستنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ و بەناوی وەزیری پەروەردە بڵاوکراوەتەوە ساختەیە.
وەزیری پەروەردە راشیگەیاند، دواخستنی تاقیکردنەوەکان بڕیارێکی ئاسان نییە و لە ئێستادا ھیچ ھۆکارێک نییە بۆ بڕیاری لەو شێوەیە.