ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ھاوپەیمانی کوردستان
کوردسات نیوز
٥ی تەمووزی ٢٠٢١
٢٬٢٦٤
یەکەم کۆبونەوەی لیژنەی باڵای ھاوپەیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی لاھور شێخ جەنگی سەرۆکی ھاوپەیمانییەکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەچوو و دوای کۆبوونەوەکەش لە راگەیەندراوی لیژنەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ھەنگاوە کرداریەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتن و ھاوپەیمانی نێوان یەکێتیی و گۆڕان بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە وردی گفتوگۆی لەسەر کرا و بڕیاری پێویستیش درا لەبارەی میکانیزمەکانی ھەماھەنگی و کاری ھاوبەش.
راشیگەیاندووە، لەکۆبوونەوەکەدا شێوازی کاری ھاوبەش و نەخشەرێگەی جێبەجێکردن بۆ داھاتوی ھاوپەیمانییەکە دیاریکرا و بڕیاردرا لەسەر چالاککردنی کاری لیژنە سەرەکی و ھاوبەشەکان لەسەر ئاستی بازنەکانی ھەڵبژاردن.
لەبەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ئەم ھاوپەیمانییە ھەنگاوێکی بوێرانەی یەکێتیی و گۆڕانە لە پێناو بەرژەوەندی باڵای میللەت و ھێنانەدی یەکڕیزی نیشتیمانی و نەتەوەیی و یەکدەنگی کورد لە بەغداد.