گۆڕانکاری لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێردا دەکرێت
کوردسات نیوز
٤ی تەمووزی ٢٠٢١
١٬١٨٨
سازگار دڵشاد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆکاری کەمی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، لیژنەکان لە ١٥ لیژنەوە کەمکراوەتەوە بۆ ١٠ لیژنە و بڕیارە لە رۆژانی داھاتوودا ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لەبارەی دیاریکردنی سەرۆکی نوێ بۆ لیژنەکان کۆببێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، گۆڕانکاری لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنەکە دەکرێت و بڕیارە جێگر و بڕیاردەری لیژنە نەمێنێت، لە ١٠ لیژنەکەش فراکیسۆنی یەکێتی پۆستی سەرۆکی دوو لیژنەی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر وەردەگرێت و کاری لیژنەکان چڕتر و چالاکتر دەکرێن.